زایەڵە - شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، پرسی مووچە و چەند پرسێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.
شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لە پێنج بەڕێوەبەری گشتی پێک دێت، شەوی ڕابردوو، گەیشتە بەغدا و بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی عێراق کۆ ببێتەوە.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکانی شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق، مووچەی هەردوو مانگی تەمموز و ئابی، فەرمانبەرانی مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
کامەران کەریم