زایەڵە - میدیای پارتی بڵاوی کردەوە: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە وەرگرتنی 36 ملیار و 105 ملیۆن دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بەغدا پێشتر ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردبوو، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا وەری نەگرتبوو.

بەگوێرەی نووسراوێک، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر وەرگرتنی ئەو پارەیە.

کامەران کەریم