زایەڵە ـ مامۆستایانى وانەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشێوەى گرێبەست دادەمەزرێن.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاوی کردەوە،بەرەچاوکردنى رۆڵى گەورەى مامۆستایانى وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پرۆسەى پەروەردەو فێرکردن و خوێندنى باڵا، دواى هەوڵەکانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەڕێز سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بە شێوەى گرێبەست، بە پێى ڕێنمایى دارایى ژمارە (١٠)ى ساڵى ٢٠١٩.

هەروەها ڕاسپاردنى هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پەروەردە بە وردبینیکردنى لیستى ناوى وانەبێژان و ئەنجامدانى ڕێککارەکانى دامەزراندنیان.

کامەران کەریم