زایەڵە ـ غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، کێشەی مووچە تەنها بەتەوتین چارەسەر دەبێت، هیچ حەلێکیتری نیە، کاتی خۆیشی ئەوەمان وت، وتمان ئەو کێشەیەی لەمانگی 8 سەرهەڵدەداتەوە حەلی جەزری ئەوەیە مووچەی خەڵک بچێتەسەر عێراق، عێراق خۆی وەک و فەرمانبەرەکانی خۆی موچەکە بدات.

وتیشی، هەرێم نایەوێ ئەمە جێبەجێ بکات، هەرێم کۆمەڵێک کێشەی تری هەیە، بۆنمونە تائێستا داهاتی نانەوتی نەداوەتە عێراق ،بەپێی یاسایی ئیدارە مالییەی عێراق ئەبێت نیوەی داهاتی نانەوتی بدرێت بەعێراق کە مانگی 160 ملیار دینارە، ئەمە وادەکات کێشە بۆ موچەی مانگی 7 دروست ببێت،هەمیش ببێتە مۆزوع بۆ مانگی 8 لەبەرئەوە تەوتینی موچە لەم کێشەیەی  داهات دەدرێت داهات نادرێت ، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا هەرێم جێبەجێی نەکردووە.

کامەران کەریم