زایەڵە ـ پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە،لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند سەر ئاژەڵێكی دزی بو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی تاسڵوجە لەشاری سلێمانی چەند سەر ئاژەڵێكی لێ دزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەند سەر ئاژەڵێكدا لە جۆری (مەڕو بزن ) كە تۆمەتبار دزی بوی.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،ح،ر لە دایكبووی 1995 ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا
کامەران کەریم