زایەڵە - بورهان عەلی، سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان:لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، 121 سکاڵا تۆمار کراون، کۆی ساڵەکەش 619 سکاڵا هەبووە، بەڵام شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ ژمارەی سکاڵاکان زیاتر بوون، دەستوەردان لە ژیانی هاوسەرەکان و سۆشیال میدیا و هەندێک هۆی دیکە، پاڵنەرن بۆ زیادبوونی ئامارەکان.

بەپێی لێژنەی بەدواداچوونی تۆمارکردنی کەیسەکان لە ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، 342 جۆری سکاڵا لەبارەی توندوتیژیی دژی پیاوان لە سەرجەم لق و ناوچەکانی ئەو ڕێکخراوە تۆمار کراوە. 

32 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان بەهۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکانیان تۆمار کراوە، 11 پیاویش بەهۆی کێشەکانی خێزانییەوە کوژراون، 

بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ئامارەکانی توندوتیژیی دژی پیاوان زیادیان کردووە.

کامەران کەریم