زایەڵە ـ كاروان یاروەیس ڕایگەیاند: ناتوانین روبەڕوبەروی ئەو ئیرادە مەزهەبیە ببینەوە كە دەیەوێت تێيپەڕێنێت .
یاساكە عێراق (100) ساڵ دەباتەوە دواوە كۆپی (65) ساڵ لەمەبەر پێشكەوتوترە لەم هەموارە.
كۆمەڵێك چالاكوان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری سلێمانی, خۆپیشاندانێكیان لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق رێكخست, دژی هەوڵەكانی هەمواری یاسای باری كەسێتی لە پەرلەمانی عێراق.
كاروان یاروەیس, ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: نوێنەرانی كورد بەبێ جیاوازی, كە یەكەمجار یاساكەیان هێنایە پەرلەمانی عێراق, دژی بوون, دوەمجاریش بەشی زۆرمان نەچووینە ئەو دانیشتنەوە, كە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا.
وتیشی: ئێمە وەك پەرلەمانتارانی كورد ناتوانین بەرەنگاری ئەو ئیرادە بەهێزە مەزهەبیەوە ببینەوە كە پشتیوانی ئەو هەموارە دەكات, رەنگە لەم وەرزی یاسادانانەدا ئەو هەموار تێپەڕنن.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەو هەموارەی كە دەكرێت, كۆپی (65) ساڵ لەمەوبەری پێشكەوتوترە لەوەی ئێستاو, ئەم هەموار (100) ساڵ عێراق دەباتەوە دواوەو, كێشەی كۆمەڵایەتی یاسایی زۆر دروستدەكات.
کامەران کەریم