زایەڵە - پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتووەوە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق دابەزێت. بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی دەڵێت، هەرێمی کوردستان لە رووی کەشوهەواوە دەکەوێتە نێو وەرزی پاییز.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی رایگەیاند، "پلەی گەرما، بەتایبەت لە شەواندا لەگەڵ پلەی گەرمای رۆژانی رابردوو جیاوازییەکی دەبێت. ئێستا هەست بە دابەزینی پلەی گەرما، بەتایبەت لە شەواندا دەکرێت".
ئاسۆ کەمال وتی، "لەرووی کەشوهەواوە لە رۆژی یەکشەممە 1ـی ئەیلوولەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە نێو وەرزی پاییزەوە، هەرچەندە خۆی رۆژی 22ـی مانگی ئەیلوول دەکەوینە نێو وەرزی پاییز، بەڵام ئیدی هەست بە دابەزینی پلەی گەرما دەکرێت".
پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەراورد بەم هەفتەیە پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە دابەزێت.
کامەران کەریم