زایەڵە - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق:
له عێراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا پتر له 300 تۆمه‌تباری بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون كه 90 له ده‌ستگیركراوان بیانین.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، مەفرەزەکانیان توانیویانە 90 بازرگانی ماددەی هۆشبەری نێودەوڵەتی و 221 بازرگانی نێوخۆیی دەستگیر بکەن.
له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر یاخود ئاشكراكردنی بانده‌كانی مامه‌ڵه‌كاران به مادده‌ی هۆشبه‌ر، سه‌دان تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر و سه‌دان هه‌زار حه‌بی جۆری كاپتاگۆن ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و له رێگه‌ی داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناوبراون یاخود بۆ مه‌رامی به‌كارهێنانی پزیشكی راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراون.
حوكمی دادگای تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌راورد به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی زۆری قورستره و ره‌نگه سزاكه‌ی بگاته له‌سێداره‌دان یاخود به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی.
کامەران کەریم