زایەڵە - ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: لەمانگی ئاب 253 کەسیان بەتۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر کردووە.
هێزە ئەمنییەکان لە ئۆپەراسیۆنە جیاوازەکاندا 253 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارن بە تاوانی جیا جیا.
فەرمانەکانی دەستگیرکردن لەلایەن دادگاکانەوە پێشتر بۆ تۆمەتباران دەرکراوە، لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر لە خۆراک و دەرمانی قاچاخ و ماوە بەسەرچوودا گرتووە.
57 لەو کەسانە تۆمەتبارن بە تاوانی دەستدرێژی ئەلیکترۆنی و 15ـەشیان بە تۆمەتی ساختەکاری و پێنجیشیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە چەکی بێ مۆڵەت هەروەها سێ کەسی دیکە بە تۆمەتی پروپاگەندەکردن بۆ رژێمی پێشووی عێراق.
کامەران کەریم