زایەڵە - ژمارەیەک جووتیار لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیانەوە بۆ داواکردنی پارەی گەنم بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و بڕیارە هەر ئەمڕۆ بگەنە پایتەختی عێراق.
میران دەروێش، یەکێک لەو جووتیارانەی دەچێتە بەغدا :سبەی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، سەرۆککۆمار و هەموو ئەو لایەنانەدا کۆدەبنەوە کە پەیوەندییان بە پێدانی پارەی گەنمی جووتیارانەوە هەیە.
جووتیارەکان نزیکەی 60 کەسن."نوێنەرایەتیی نزیکەی 10 هەزار جووتیاری هەرێمی کوردستان دەکەین و لەوێ داوای پارەی گەنم دەکەین، کە تاوەکو ئێستا بۆ زۆرینەی جووتیارانی عێراق خەرجکراوە".
کامەران کەریم