زایەڵە - ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە نوسراوێكی فەرمیدا كە واژۆی 50 پەرلەمانتاری لەسەرە داواکردەكەن حکومەتی فیدراڵی پێوەرێكی پێدانی موچە بە شێوەیەكی "دادپەروەرانە و هەمەلایەنە" بۆ سەرجەم فەرمانبەران دابنێت و لەسەر بنەمایی دادپەروەری و یەکسانی، جیاوازییەکانی نێوان موچەكان کەمبکاتەوە.

بەگوێرەی داواكە ئەو پەرلەمانتارانە دەڵێن، " داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەكەین بۆ ناردنی ڕەشنوسی یاسای خزمەتگوزاری فیدراڵی کە پێوەری پێدانی موچە لەخۆدەگرێت، دادپەروەری لە دابەشکردنی موچەدا هەبێت و ڕەچاوی جۆری ئەو خزمەتە بکات کە لەلایەن فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگاکانی دیكەی دەوڵەتەوە پێشكەش دەكرێت".

کامەران کەریم