ئەسیر داود غەریری وەزیری بازرگانی عیراق دوای کۆبوونەوهی لەگەڵ ژمارەیەک نوێنەر و جووتیارانی ھەرێمی کوردستان:
حکومەتی فیدراڵی پابەندە بە پشتیوانیکردنی جووتیاران و خەرجکردنی ئەو شایستە داراییەی ماویانە، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی لە ماوەی داھاتوودا پارەکە تەرخان دەکات.
وەزارەتەکەیان پلانی ھەیە بۆ پشتیوانیکردنی سەرجەم جووتیارانی عیراق و بەدیھێنانی دادپەروەری، چونکە ھیچ جیاوازییەک لە نێوان جووتیارانی ھەرێمی کوردستان و باشور و ناوەڕاستی عیراق نییە.
ئەمساڵ شەش ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار تۆن گەنم وەرگیراوە، کە زیاتر بووە بەوەی پلان و پارەی بۆ دانراوە.
کامەران کەریم