زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێکی جیاوازی سازدا ئەمجارە بۆ ئەشکەوتی کۆنە ورچ لە چیای سەفین.
دەستەی ڕاگەیاندنی گرووپ: گروپی شاخەوانی قەڵای هەولێر گەشتێكی بۆ ئەشكەوتی كونە ورچ لە چیای سەفین ساز كرد، كاتژمێر ٦ی بەیانی شاخڕەوی گەشتەكەمان دەست پێ كرد، دوای ڕۆیشتن بەناو سروشتی جوان و گەیشتن بە ئەشكەوتی ناوبراو، سەردانی ناو ئەشكەوتمان كرد و دیمەنە بلوری و كریستاڵیەكانمان بینی كە بەهۆی هاتنە خوارەوەی ئاو بە درێژایی زەمەن دروست بوونە و دیمەنی جوان و ناوازەیان دروست كردوە، ئەندامانی گروپ وێنەی یادگاریان لەگەڵ دیمەنەكان تۆماركرد، دواتر لە دەرەوەی ئەشكەوت پشوومان وەرگرت و ژەمی بەیانیمان خوارد.
دواتر بۆ خاڵی دەست پێك گەڕاینەوە.