زایەڵە - ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌: لە ٤ی ئاداری ٢٠٢٤، بانکی "المال الإسلامی للاستپمار" سکاڵایەکی پێشکەش بە سەرۆکایەتی کۆمار کرد بۆئەوەی پەیوەندی بە بانکی ناوەندییەوە بکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی بانکی "المال الإسلامی للاستپمار".  

لێرەدا سەرۆکایەتی کۆمار رونیدەکاتەوە کە بەڕێوەبەری پێشووی نوسینگەی تایبەتی جەنابی سەرۆک کۆمار ڕاسپێردرا بۆ دیراسەکردنی ئەو بابەتە و پێشکەشکردنی بە سەرۆک کۆمار و پەیوەندیش بە بانکی ناوەندییەوە کرا بۆ تاووتوێکردنی داواکارییەکە بەگوێرەی پرەنسیپ و رێککارە یاساییەکان.  

سەرۆکایەتی کۆمار دوپاتیدەکاتەوە مافی یاسایی خۆیەتی وەڵامی ئەو تۆمەتانە بداتەوە، کە لەڕێگای ئەو بابەتەوە ھەوڵی شێواندنی راستیی دەستپاکی و بێگەردی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار دەدرێت.
 
سەرۆکایەتی کۆمار

کامەران کەریم