زایەڵە - سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنەکە ئەنجام دەدرێت و ململانێکانی پارتی و یەکێتی کاریگەرییان لەسەری نابێت.

سەرچاوەکە وتیشی، تا ئێوارەی 03 ی ئەیلولی 2024 سێ شەممە هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە نەبووە.

بەهۆی لێدوانەکانی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، شەڕی میدیایی نێوان پارتی و یەکێتی زیاتر پەرەی سەند.

مانگی رابردووش کۆبوونەوەی حکوومەت بەهۆی راگەیەندراوێکی یەکێتییەوە ئەنجام نەدرا.

کامەران کەریم