زایەڵە - لەمبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند: وانەبێژان سەرجەم ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە لە ساڵانی خوێندنی (2019-2020) تاكو (2023-2024) وانەبێژ بوون لە زانكۆ و دامەزراوەكانی دیكەی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا.
هەر لە گشتاندنەكەدا هاتووە پێویستە بەڵگەنامەی پێویست هەبێت كە بیسەلمێنێت ناوبراوان بە كردارەكی وانەبێژ بوون لە زانكۆ حكومییەكان، واتە (پارەی وەرگرتبێت، یان ناوی لە خشتەی وانەوتنەوەدا هەبێت، یاخود فەرمانی زانكۆیی هەبێت).
ئاماژە بەوەشكراوە بە پێچەوانەوە هەر ناوێك وەك وانەبێژ بۆ وەزارەت بنێرن و مەرج و خاڵەكانی ئاماژەپێكراوی تێدا نەبێت، لێپێچینەوەی یاسایی ئەنجام دەدرێت.
هاوکات لە بەشێكی دیكەی گشتاندنەكەدا هاتووە، سەرجەم ئەو ناوانەی كە زانكۆكان بۆ وەزارت ناردویانە یاخود ئامادەكراون بۆ ئەوەی بۆمان بنێرن، لەسەر بنەمای ناوەڕۆكی ئەم گشتاندنە پێداچوونەوە و وردبینی بۆ بكەن.
کامەران کەریم