زایەڵە - شێخ دلێر بەرزنجی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کەرکووک: ئەمڕۆ لە عێراق تیروپشکی بۆ ناوی حاجیان بۆ ساڵەکانی 2025، 2026 و 2027 دەکرێت.
هەر پارێزگایەک بۆ خۆی تیروپشک دەکات.
لەوکەرکووک تیروپشکەکە لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای دەکرێت.
زیاتر لە 85 هەزار کەس لە کەرکووک داواکارییان پێشکێش کردووە. ساڵی رابردوو پشکی حەجی پارێزگاکە 1118 کەس بوو."
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا رۆژی تیروپشک بۆ ئەو کەسانەی پێشتر ناویان بۆ حەج نووسیوە دیاری نەکراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت "لەم مانگەدا تیروپشکەکە بکرێت."
کامەران کەریم