زایەڵە - کەمال موسلیم،وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم:ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتو گوژمەیەک پارە وەک شایستەی دارایی جوتیاران لەبەرامبەر گەنمی وەرگیراوی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەنێردرێت.
هاوکاتی ئەو پارەیەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت، بەشێک لە شایستەی دارایی جوتیارانی سنوری کەرکویش ڕەوانە دەکرێت.
ئەمساڵ بڕی 685 هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و بڕیاریشە بڕی زیاتر 500 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجبکرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت،
کامەران کەریم