زایەڵە - تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند؛ بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت. لە بەرامبەر ناردنی پارە بۆ هەرێم، بەغدا ژمارەیەک مەرج و داواکاری هەیە، ئەوانیش:
١. مەرجی سەرەکی بەغدا لە هەرێم جێبەجێکردنی بەبانکیکردنی مووچەی موچەخۆرانە لە بانکە فیدراڵیەکانی بەغدا.٢. مەرجێکی دیکەی بەغدا رادەستکردنی نیوەی داهاتی ناوخۆیە، کە بەغدا داوای کردووە هەرێم هەموو مانگێک بڕی ١٦٠ بۆ ١٧٠ ملیار دینار بەبێ دواکەوتن رادەست بکات.
٣. بەغدا داوای لە شاندی هەرێم کردووە، پوختەی راژەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق و بانکە فیدڕاڵیەکانی عێراق بکرێت.٤. مەرجی چوارەمیش بریتیە لەوەی کە هەرێم سەرجەم ئەو قەرزانەی لە بەغدای کردووە بیداتەوە کە بڕەکەی نزیکەی ١٤ ترلیۆن دینارە.
٥. کۆتا مەرجی بەغدا پەیوەستە بە لیستی مووچەوە، دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی مەدەنی یەک بخات، لیستێکی جێگیر ئامادە بکات، هەر ناوێک زیاد یان کەم بکات لە لیستەکەدا، دەبێت حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی لێ ئاگادار بکرێت..
کامەران کەریم