زایەڵە - جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی وتی: بەپێی ئەو بڕیارەی پێشتر لە عێراقەوە دەركراوە هاوڵاتییانی هەرێمیش هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق لە كاتی گەشتكردندا سوودمەنددەبن لە كڕینی دۆلار بە نرخی فه‌رمی هاوكات هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاشكرادەكات.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێكی پەیوەندیی بە دواكەوتنی حەواڵەی دەرەكییەوە هەیە كە لۆدێكی زۆر لەسەر ئەو بانكانە دروستبووە كە حەواڵە دەكەن و ئەوەش وایكردووە بەشێك لە بازرگانان لە بازاڕەوە حەواڵە بكەن و هۆكاربووە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.

هەرێمی كوردستان و عێراق هەمان سیاسەتی دارایی پەیڕەودەكەن بۆیە ئەو بڕیارەی دەرچووە بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران لە عێراق، فڕۆكەخانەكانی هەرێمیش دەگرێتەوە و چەند رێكارێكیش گیراوەتەبەر، بەڵام تاوەكو ئێستا هاوڵاتییانی هەرێم سوودمەندنەبوون كە بەشێكی ئەو بابەتانە بە سیاسی دەكرێن”.

کامەران کەڕیم