زایەڵە - شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی، ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و خزمەتی هەشت ساڵیان هەیە، بۆیان هەیە فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕ بكەنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانیی سلێمانی بڵاوی کردەوە: "لیژنەی دابەشکردنی زەویی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، ئاگاداری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان هەیە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی، ئەو فەرمانبەرانە ئەگەر خزمەتی هەشت ساڵیان هەبوو دەتوانن فۆڕمی زەوی پڕ بكەنەوە."
ئاماژە بەوە دراوە، لەماوەی دوو رۆژدا دەبێت ئەو فەرمانبەرانە کەسێک بنێرن و سەردانی شارەوانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی بەڵێننامەی وەرگرتنی زەوی.
شارەوانی سلێمانی باسی لەوەش کردووە، ئەو کەسەی بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەنێردرێت دەبێت بریكارنامەی گشتی (وەکالەت عامە)، یاخود بریكارنامەی تایبەتی فەرمانبەرەکەی هەبێت، هەروەها پێویستە بریکارەکە کارتی زانیاری، کارتی نیشتمانی خۆی و هاوسەری و منداڵی فەرمانبەرەکەی پێبێت.
کامەران کەریم