زایەڵە ـــ نەیمار کاردانەوەی توندی هەبوو بەرامبەر بڕیاری ڕاهێنەری پورتوگالی بۆ لابردنی نێوی لە لیستی ئەلهیلال.
نەیمار لەدوایین ڕاهێنانەکانی گروپی هەڵبژاردەی ئەلهیلالی ڕیاز ئامادەکارییەکی باشی نیشاندا و هەندێک پێیان وایە ئەم هەنگاوەی هێرشبەرە بەڕازیلیە، کاردانەوەی ئەو یاریزانەیە بەرامبەر بڕیاری ئەم دواییەی ڕاهێنەری هیلال جۆرج خیسوس بۆ لابردنی نەیمار لەلیستی یانەکە.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ڕاهێنەری یانەی هیلال بەهۆی ئامادەنەبوونی نەیمارەوە بڕیاری داوە ئەو یاریزانە لە لیستی یانەکەی لاببات و یاریزانێکی نوێی لە جیاتی دابنێت، بەڵام نەیمار بە نیشاندانی توانایەکی زۆر خوازراوی لەسەر بڕیارەکەی خیسوس، هێڵێکی بەتاڵی کێشا. تەنانەت زۆرێک لە هاندەران پۆستەکەی ئەم دواییەی نەیمار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناونیشانی "گەڕامەوە" وەک وەڵامێک بۆ ڕاهێنەری پورتوگالی هیلال دادەنن.
هەروەها ڕاپۆرته پزیشکییەکان ئاماژه بەوە دەکەن که پرۆسەی چاکبوونەوەی، دوای نەشتەرگەرییەکە خەریکە بە باشی بەڕێوه دەچێت و بەم زوویانە دەگەڕێتەوه بۆ ڕاهێنانەکانی گرووپی ئەلهیلال.