زایەڵە - ئیحسان عەبدولرەحمان ، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم رایگەیاند "لێبوردنی تایبەت بۆ ئەو زیندانیانە دەردەچێت، کە نەخۆشیی قورسی وەک شێرپەنجەیان هەیە، یان جەڵتە لێی داون، یان تەمەنیان زۆرە".
وتیشى "هەندێک لەزیندانییەکان کە توانای جوڵەیان نەماوە، باشترە ئازادبکرێن، ئەو بارگرانییەش لەسەر زیندانییەکان کەمدەبێتەوە".
ئهوهشى وت "بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک لەسەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی داد، تەندروستیو کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێکهێنراوە".
کامەران کەریم