زایەڵە - عومەر بەرزنجی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق:زیاتر لە مانگێکە 16 کەس لە تونس دەستگیرکراون کە 14 یان خەڵکی سنووری پارێزگای سلێمانین و بۆ گەیشتن بە ئەورووپا چووبوونە تونس.
"سبەی ئەو 14 کەسە دادگایی دەکرێن."
"ئەو کەسانە هەڵخەڵەتێندراون بە ناوی ئەورووپاوە، ئەگەر حوکمیش بدرێن راستەوخۆ ئازاد دەکرێن، چونکە حوکمەکەیان یەک مانگ دەبێت و ئەوان زیاتر لە مانگێکە زیندانیکراون."
"لەم ماوەیەدا دوو گرووپی دیکەی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە تونس دەستگیرکراون کە 10 کەس بوون و هەموویان ئازاد کراون."
کامەران کەریم