زایەڵە ـــ ئەستێرەی بەرازیلی هیلال لە پشکنینی پزیشکیدا شکستی هێنا بۆ گەڕانەوە بۆ نێو یاریگا.
 
"ماوەی دوورکەوتنی نەیمار بۆ ماوەی 2 مانگ درێژکرایەوە" ڕاپۆرتێکی گۆڤاری ئەلڕیازیە ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەی ئامادەنەبوونی ئەستێرەی بەرازیلی بۆ گەڕانەوە بۆ نێو پێکهاتەی هیلال بوو.
نەیمار بە گرانترین یاریزانی کورسی نشینی مێژووی تۆپی پێ دەستنیشان کرا و مووچەی ساڵانەی 100 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرت.
 
ئەستێرەی بەرازیلی 11 مانگ لەمەوبەر لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوای بەستەری خاچی دڕا. پێشبینیەکان ئەوە بوون کە نەیمار هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە نێو یاریگا.
ڕۆژنامەی سعودیە دەڵێت تاقیکردنەوە و پشکنینە پزشکییەکان ئیزن نادەن نەیمار بگەڕێتەوە بۆ یاریگا، بەمەش دوورکەوتنەوەی لە یارییەکانی تۆپی پێ بۆ 13 مانگ زیادیکرد.
 
بەگوێرەی هەواڵی ئەلریادیا، یەکەم یاری کاپتنی هەڵبژاردەی بەرازیل دوای پێکان بەرامبەر یانەی استقلالی ئێرانی دەبێت لە 4ی تشرینی دووەم لە یاریگای کینگدم ئەرینا لە ڕیاز.
 
 
کەژاڵ حەمیدی