زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی گەرمیان گەشتێکی ناوازەی دیکەی سازدا بە بەشداری 23 ئەندامی چالاک بۆ توونی باباعمرە.

دەستەی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی گرووپ: کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان سەربە تۆڕی شاخەوانیی کوردستان    
بۆ چوارهەمین جار گەشتێکی بۆ توونی باوەعەمرە ڕێکخست.
باوەعەمرە لە ئەفسانەکانی چیرۆکی کوردیدا وا باسکراوە کە خێو و جانەوەری ترسناکی تێدایە.

بەشتی ڕاگەیاندن وتیشی: وەک پیشـەی هەمیشەیــی کۆمەڵەکەمان ئەو جێگایانەی گەشتی بۆ دەکەین نەک ژینگەو ژیان و سروشتەکەی تيکنادەین بەڵکو هەڵمەتی ژینگەپارێزی تێدا ئەنجام دەدەین.

بەشتی ڕاگەیانوون زیاتر وتی: ڕێنماییەکی گرنگ کە ئاراستەی گرووپە شاخەوانییەکانی هاوڕێمانی بکەین ئەوەی کە زۆر گرنگە کڵاوی سەلامەتی لەسەر بکەن و زۆر نەمێننەوە بۆ پشوودان و نان خواردن چونکە بەرد دەکەوێتەوە خوارەوە.
بەهیچ شێوەیەک لەوەرزی باران بارین دا گەشتی توونی باوە عەمرە نەکەن.

لە ڕووی زمانەوانییەوە بەکارهێنانی توونی بابا هەڵەیە، چونکە ووشەی باوە هاو واتای «بابا» نیە،باوە درووستەو لەناوی زۆر جێگای تریش دا " باوە " دووبارە بۆتەوە
لەوانە: باوە مەحمو،باوە نور، باوە کوچەک،باوە خۆشێن و توونی باوە لە دەربەندیخان و …هتد.
شوکر ئەم گەشتەشمان بە سڵامەتی کۆتایی پێهات.