زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە غالب محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند، هاتنی وەفدی بەغداد بۆهەرێمی کوردستان بەشێک لەکێشەکان چارەسەر دەکات،ئەویش ئەوەیە لەوانەیە کۆمپانیاکانی تر بتوانن واتە ئەو کۆمپانیانەی مۆڵەتیان هەیە لەهەرێمی کوردستان بتوانن لەعێراق ئیش بکەن، ئێستا عێراق کراوەیە لەمەسئەلەی کاردا ، لەهەرێمی کوردستان کار نەماوە.

وتیشی، بابەتی مووچەو تەوتین وەزارەتی دارایی عێراق وەک خۆی جێبەجێی دەکات،دەبێت تەوتین بکرێت،وەزیری دارایی عێراق هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی نەکردووە کەتەوتین نەکرێ، وەزیری دارایی بەهەرێمی کوردستانی وتووە ئەوکێشانەی هەیە هونەرین دووبەشە، بەشێکیان دەگەڕێتەوە بۆ مەرزەکان،بەشێکی دیکەی دەگەڕێتەوە بۆ بابەتی بندیوارەکان.

غالب محەمەد ئەوەشی خستەڕوو، لەبابەتی نەوتیش وتویانە لەگەڵ کۆمپانیاکان قسەدەکەین ، دەبێت ئەو نەوتانە بکەوێتە ژێردەسەڵاتی حکومەتی عێراق، ئەوان هاتوون بۆچارەسەری کێشەکان، بەڵام پێم وایە پارتی کێشەکان چارەسەر ناکات تاوەکو دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

کامەران کەریم