زایەڵە - سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌مو لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه پشتیوانی له محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن به‌وپێیه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن سودانیه‌وه، به‌سه‌ركه‌وتنی خۆیان ده‌زانن.
عه‌قیل ردێنی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، قسه‌كردن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی له پاڵپشتیكردنی بۆ سودانی نادروسته، چوارچێوه‌كه‌ش به هه‌مو هێزه‌كانیه‌وه تا ئێستاش به توندی پشتیوانی حكومه‌تی ئێستا و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كات ، سه‌ركه‌وتنی حكومه‌ت سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌مو هێزه‌كانی چوارچێوه‌كه".
وتیشی، "بونی هه‌ندێك جیاوازی له دیدگاكاندا مانای ئه‌وه نییه ناكۆكی و ململانێ هه‌بێت، ئه‌م جیاوازییه له بیروڕاكاندا شتێكی ئاساییه، به‌ڵام هه‌مو هێزه‌كانی ناو چوارچێوه‌كه به توندی پاڵپشتی سودانی و حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌ت له پرسه جیاوازه‌كاندا سه‌ركه‌وتو بكه‌ن".