زایەڵە -مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ (پێنجشەممە)  لە هەولێرە.

بۆ پێشوازیی لە سەرۆک کۆماری ئێران، وێنەی پزیشکیان و ئاڵای ئێران لەگەڵ ئاڵای کوردستان و عێراق، لە بەشێک لە شەقامەکانی هەولێری پایتەخت دانراوە.

ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆمار لە مێژووی ئێرانە بۆ هەرێمی کوردستان.

پزیشکیان هەروەها سەردانی سلێمانی دەکات.
وێنەکان: بڵند تاهیر - رووداو