زایەڵە - ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەی رابردوو بەراورد بە هەفتەی پێشتر، زیاتر لە دوو ملیارو 700 ملیۆن دینار كەمبووەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، داهاتی نانەوتیی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 7-9-2024 تا 13-9-2024، بڕی 8 ملیارو 730 ملیۆن و شەش هەزارو 100 دینار بووە، لەكاتێكدا هەفتەی پێشووتر كۆی داهاتەكە 11 ملیارو 433 ملیۆن و 271 هەزار دینار بووە.
ئاشکراشیکرد، رێژەی 80%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەو 20% بە شێوەی چەك بووە.
 
کامەران کەریم