سەرچاوەیەکی ئەمنیی ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لەسنووری شارۆچکەی دووبز لەخۆرئاوای کەرکووک، لەهێرشێکی چەکداری دوو ئەفسەری پلەی باڵای سوپای عێراق کوژران و دوو سەربازیش بریندار بوون.

هێرشەکە لەوکاتە ڕوویداوە کە ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق بە یەکێک لە ڕێگاکانی دەرەوەی شارۆچکەکە تێپەڕیوە و هێرشی چەکداری کراوەتەسەر و لەئاکامدا دوو ئەفسەری باڵای سوپا کوژراون و دوو سەربازیش بریندار بوون.

لە ئێستادا، بریندارەکان لە نەخۆشخانەن و لە ژێر چاودێری پزیشکدان.


کامەران کەریم