زایەڵە ـــ یکێتی تۆپی پێی ئینگلیز گەیشتووەتە سێ بژاردەی کۆتایی بۆ سەرکردایەتی تیپی نیشتمانی تۆپی پێی وڵاتەکەیان.
ئێدی هاو و گراهام پۆتەر و فرانک لامپارد بەردەوامن لە لایەن یکێتی تۆپی پێی ئینگلیزەوە وەک ناودێری کۆتایی بۆ پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی ئینگلیز دادەنرێن.
هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خەونی یکێتی تۆپی پێی ئینگلیز ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پێپ گواردیۆلایە.
لی کارسلی ئێستا سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێ ئینگلیزییەکانی لە ئەستۆدایە و لە دوو یاریی یەکەمی وەک ڕاهێنەری کاتی دوو یاریی بردووەتەوە.
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیز بەردەوام دەبێت لە گەڕان بەدوای بژاردەکان بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی جێگرەوەی هەمیشەیی ساوسگەیت پێش دەستپێکردنی یارییەکانی سەرەتایی مۆندیالی 2026.
کارسلی پێشتر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی بەرتانیا بوو و ساڵی ڕابردوو سەرکردایەتی تیپەکەی کرد بۆ گەیشتن بە پلەی پاڵەوانێتی قۆڕنەی سەوز.
کەژاڵ حەمیدی