زایەڵە - نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق :له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ به‌دواداچوون و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا له گه‌شته‌كانی هێڵی ئاسمانی عێراقی روویاندا، لیژنه‌كه كاره‌كانی ته‌واو كردووه و ڕاسپارده‌كانی پێشكه‌ش به وه‌زیری گواستنه‌وه كردووه.
یه‌كێك له راسپارده‌كان دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقییه له ئه‌ركه‌كانی و هاوكات وه‌زیری گواستنه‌وه‌ش ڕاسپارده‌كانی په‌سه‌ند كردووه.
له‌م چوارچێویه‌دا جارێكی دیكه ڕێنماییه‌كانی پێشوی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تگوزارییه‌كان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی ده‌بێت باشترین ئاستی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێت و نابێت چیتر كه‌مته‌رخه‌می له هیچ بوارێكدا هه‌بێت كه كاریگه‌ری بكاته‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان به هاووڵاتانیی عێراقی.
کامەران کەریم