زایەڵە - به‌گوێرەی زانیاریەکان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گوندی گەڵاڵە لەقەزای شارباژێڕ لەباکوری پارێزگای سلێمانی بۆردومانكرا.
زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن، گوندی گەڵاڵە لەقەزای شارباژێڕ لەباکووری پارێزگای سلێمانی بۆردومانکراو دڵەراوکێ لای دانیشتوانی ناوچەکە دروستبوە.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى سنوره‌كه،"بۆردومانه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئه‌نجامدراوه، چونكه پێشتر هه‌ر توركیا بۆردومانى گونده‌كه‌و ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى كردوه، بۆیه دڵنیاین له‌وه‌ى توركیابۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆشى ئه‌نجامداوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "تائێستا زرەرو زیانی بۆردومانەکە نەزانراوە، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مجاره زیانى هه‌یه ئه‌و بۆردومانه، چونكه زۆر نزیك بوه له‌شوێنى نیشته‌جێبون".
کامەران کەریم