زایەڵە - نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم  ڕایگەیاند له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران كه‌ 150 ملیار دیناره‌ دابه‌شده‌كرێت.

وتیشی “له‌ دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌ست به‌ رێكاره‌كانى دابه‌شكردن ده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌ و گرفتێكی نییه‌”.

لەو 150 ملیار دینارەی بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بڕی 47 ملیار و 373 ملیۆن و 835 هەزار دیناری پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بڕی 35 ملیار و 541 ملیۆن و 48 هەزار دیناریش پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای دهۆکە.

بڕی 67 ملیار و 84 میلۆن و 117 هەزار دینار پارەی جوتیارانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕینە.

کامەران کەریم