زابەڵە - ڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم:لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو هاوڵاتی خنکاون.
لە بەنداوی دوکان گەنجێکی عەرەب خنکا و چوار کەسیش رزگارکران، کە بەیەکەوە بۆ گەشت هاتبوونە ئەم سنوورە، لەلایەن تیمەکانی ژێرئاوی قەزای دوکانی سەر بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی پارێزگای سلێمانی توانرا لە ماوەی کەمتر لە 15 خولەک تەرمی خنکاوەکە دەربێنن و رەوانەی پزیشکی دادوەری بکەن".
لە زێی گەورە گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان خنکاوە و تائێستا تەرمەکەی نەدۆراوەتەوە، تیمەکانی ژێرئاوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ تا ئێستا لە شوێنی ڕووداون و بەردەوامن لە گەڕان".
لە هەمان کاتدا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەشت کەس ڕزگارکراون لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی بەرگری شارستانی ( سلێمانی ، دهۆک ، کۆیە ، زاخۆ)".
لەسەرەتای ساڵەوە تا ئێستا 79 هاوڵاتی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان خنکاون، کە زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێرە".
کامەران کەریم