زایەڵە - وزەی ئەمەریکا، هەناردەکردنی بەنزین بۆ ئەمەریکا لە نۆ وڵاتەوە بووە و بە تێکڕای ڕۆژانە 5.787 ملیۆن بەرمیل، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 911 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژێکدا زیادی کردووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوو بە 21 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 222 هەزار بەرمیل لە هەر ڕۆژێکدا.
کەنەدا بە تێکڕای ڕۆژانەی 4.026 ملیۆن بەرمیل، مەکسیک بە 510 هەزار بەرمیل، سعوودیە 326 هەزار بەرمیل، کۆلۆمبیا 229 هەزار بەرمیل زۆرترین نەوتیان هەناردەی ئەمەریکا کردووە.
لەلایەکی دیکەوە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراوە بە سۆمۆ، ئاشکرای کردووە، تەنیا لە چارەگی دووەمی ئەم ساڵ2024، واتە لە سەرەتای مانگی نیسان تاوەکوو کۆتایی مانگی حوزەیران بڕی دوو ملیۆن و 633 هەزار و 928 تۆن پێکهاتەی سووتەمەنییەکانی هەناردەی دەرەوە کردووە.
کامەران کەریم