زایەڵە - سەر لەبەیانی ئەمڕۆ كەمپی مەخمور لەلایەن توركیاوە بۆردومانكرا.
تائێستا زیانەكانی بۆردومانەکە نەزانراوە و دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە .
پێشتر چەندین جار کەمپی مەخمور لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوە و بەھۆیەوە چەند پەنابەرێک گیانیانلەدەستداوە و بریندار بوون.
کەمپی مەخموور تایبەتە بە هاووڵاتیانی باکووری کوردستان و لە ساڵی 1998ـەوە لە بناری چیای قەرەچووخ لە رۆژهەڵاتی مەخموور دروستکراوە.
کامەران کەریم