زایەڵە - كه‌شناسی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئه‌یلولی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور و بوونی تۆزێکی سووک لەناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرما به‌ یه‌ك بۆ دوو پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌راورد به‌ تۆمار كراوه‌كانی دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبەینێ سێشەممە 17ی ئه‌یلولی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم وتوویه‌تی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم هه‌یه‌.

ئاماژە بەوەکراوە، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پله‌ لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 35 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى

دهۆک: 34 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 37 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 35 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 24 پلەى سیلیزى

سۆران: 35 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 38 پلەى سیلیزى

کامەران کەریم