زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەدیدارێکدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و  بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد،  حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێداچوونەوە و راستکردنەوەیە، حکومەت نەیتوانیوە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی خەڵک بێت و ئەو ئامانجانە بپێکێت کە چاوەڕێ دەکرا.

بۆیە هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانکاریی گەورە لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت و هەرێمەکەمان بەرەو قۆناغێکی گرنگ هەنگاودەنێت کە ئەویش هێنانەکایەی حوکمڕانییەکە بۆ هەمووان نەک بۆ ‌هێز و لایەنێکی دیاریکراو.

کامەران کەریم