زایەڵە - د،نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دووشەممە ٢٠٢٤/٩/١٦ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی سەرۆک و چەند ئەندامێکی لیژنە کۆبۆوە بۆ گفتوگۆکردنی چەند بابەتێک لەوانە، ئەو یاسایانەی پێویستە لە ماوەی داهاتوو لیژنەی دارایی کاری لەسەر بکات وەک هەمواری یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ، یاسای بانکی ناوەندی و یاسای بانکەکان.بەدواداچوون بۆ بڕی بەدەستهاتوو لە داهاتە نانەوتییە خەمڵێنراوەکانی یاسای بودجە.
وتیشی، پلانی لیژنە بۆ سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان و بەدواداچوون بۆ گفتوگۆ ورێکەوتنی ئەم دواییەی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە موچە و داهاتی باج و گومرگ و پرسە داراییەکانیتری نێوان هەردوولا. پێشنیاز بۆ دامەزراندنی سندوقی سەروەری دەوڵەت و پێکهێنانی تیمێک بۆ پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی حکومەت لە خەمڵاندنی داهاتی وەزارەت و دامەزراوەکان.
کامەران کەریم