زایەڵە - مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری کاروباری ئابووریی محەمەد شیاع سودانى ڕایکەیاند: نزیکەی ملیۆنێک کرێکاری بیانی لە عێراقدا بوونیان هەیە، لەو ژمارەیەش لە 95%ـیان هێزی کاری ناکارامە و ناشارەزان.

رێژەی هێزی کاری راهێنراو و شارەزای بیانی لە عێراق تەنیا لە 15%ـی کۆی هێزی کاری ئێستای وڵاتەکە پێکدەهێنێت.

نزیکەی لە 85%ـی ئەو هێزی کارەی دەمێنێتەوە، شارەزایی مامناوەند و دیاریکراویان هەیە، سەرباری ئەو کێشانە زۆرینەی ئەو کرێکارە بیانییانە ماوەی گرێبەستی کارکردنیان کۆتاییهاتووە، یاخود بەشێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناوخۆی عێراقەوە.

تێچووی ساڵانەی هێزی کاری بیانی لە عێراق دەگاتە نزیکەی دوو ملیار دۆلار، زۆربەی پارەکەش دەڕواتە دەرەوەی عێراق، بەتایبەت کرێکارانی کۆمپانیاکانی نەوت.

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بازاڕی کار لە عێراق، پێشبڕکێیە لەنێوان هێزی کاری بیانی و ناوخۆیی بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار، بێئەوەى هیچ رێوشوێنکی پێویست بگیرێتە بەر لە بەرامبەر هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی هێزی کاری بیانی، بەتایبەت ئەوانەیان کە بە نایاسایی دێنە ناوخۆی عێراقەوە.

کامەران کەریم