ئەمڕۆ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی مووچە و چەند پرسێکی دیکە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆ دەبێتەوە.
ئێوارەی دووشەممە، 16-09-2024، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ژمارەیەک بەرپرسی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری پێک دێت؛ گەیشتە بەغدا
ئامانجی سەردانی شاندەکە بە مەبەستی دانوستانە لەبارەی بودجە، مووچە، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربارزیی و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی دەبێت.
کامەران کەریم