زایەڵە - شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: "لە چوارچێوەی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان دەزگای دژە تیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایش لە هەرێمی کوردستان، توانیویانە دوو تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکەن".
"لەبەردەوامیی هەڵمەت و پشکنینەکانی دەزگای دژە تیرۆر شەش بۆمبی چێندراویان تەقاندەوە لەگەڵ دوو پشتێنی تەقەمەنی هەروەها لە پارێزگای ئەنباریش دوو تیرۆریست دەستگیر کران".
"دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامە لە ئەرکە تایبەتەکانیان لە پارێزگا
جیاوازەکانی عێراقدا".
کامەران کەریم