زایەڵە - کورد تەنها دوو ڕێگەی لەبەردەمدایە بۆ گۆڕینی ڕیشەیی؛
یەکەم ڕێگە هەرە خراپەکە ئەوەیە شەڕی ناوخۆ هەڵگیرسێت ومناڵی خەڵک خەڵتانی خوێن بکرێ و دواتریش دەستی دوژمن بگیرێ بۆ یەکلاکردنەوەی شەڕەکە، کە ئەمە لای کورد بووە بەدیاردە.
دووەم، ڕێگە خراپەکە هەڵبژاردنە کە دەبێت کورد  تێیدا شکست و دۆڕانی لێوە فێر بێت و واز لەتەڵەکەو تەزویروتۆقاندن بێنێت و ئەنجامەکە هەرچی  بێت قەبوڵی بکات، کەئەمەش جارێ لەئاوەزی کوردی باشورەوە دورە، هەر بۆیە ئەم ڕێگەیەشم ناونا خراپەکە، هەڵبەت خراپ لەخراپترو خراپترین و هەرەخراپ باشترە، بەڵام سندانی دەوێت، چونکە دەبێت شتێک لەدرەوشە بگەڕێتەوە.
ڕێگەی تر نیە کاتی ئەوەش هاتوە سیاسی کوردیش ببن بەبەشەر کێ دەڵێ سبەینێ کۆتای دنیانیە.