زایەڵە - لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری دەزگای میدیایی زایەڵە، داوود حەسەن پوور ڕاوێژکاری کەلتووریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، ڕایگەیاند: ئێوە دەزانن جەنابی پزیشکیان نۆهەمین سەرۆک کۆماری ڕەسمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و سەرۆکی چواردەمین کابینەی ئێرانە. پزیشکیان لە یەکەمین سەفەری دەرەوەیدا، عێراقی هەڵبژاردووە، دواتر هەرێمی کوردستانی بە مەبەستی دەستپێکی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەڵبژارد.
وتیشی، بە بۆچوونی من، ئەم سەفەرەی پزیشکیان پەیامێکی تەواوی تیابوو، پەیامەکە بۆ هەموو وڵاتانی دونیا ئەوە بوو کە لە سیاسەتی کابینەی نوێی ئێراندا، عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق دەوری تایبەتیان هەیە.
داوود حەسەن پوور ئەوەشی خستەڕوو، ئومێدەوارین دوای ئەم سەفەرەی پزیشکیان لایەنی بازرگانی و فەرهەنگی و زانستی وکۆمەڵایەتی لەم دوو دراوسێیە بەرەو پێش بڕوات.
کامەران کەریم