زایەڵە - لە درێژەی هەوڵ و چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق، پاش کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری ورد و دروست، ئۆپەراسیۆنێکی بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆری عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا ژمارەیەک مۆڵگە و حەشارگەی پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش لەناوببرێت و ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی ئەو ناوچانە وەک پەناگەیەک.
دژەتیرۆر و هاوبەشە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی بەردەوامدەبن لەم چالاکیانە تا لەناوبردنی دوایین ئەندامی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان لە کوردستان و عیراق.
کامەران کەریم