زایەڵە - سەرۆکی ئێران چی پەیامێکی نارد بۆ وڵاتان و سیستەمی سیاسی و سیاسەتمەدارانی ناوچە کە ؟

پزیشکیان سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەی دا بۆ  هەریمی دراوسێی  ئێران   ئەو ئێرانەی  کە پەنجەی تۆمەتی  بۆ درێژ دەکرێت کە  سیاسەتەکانی وهەڵسوکەوتەکانی دژ بە دیموکراسی و رۆژ ئاوا ناودەبرێت پزیشکیان بۆ وڵاتانی ناوچەکەی سەلماند  کە ئێران لە بازنەیەکی سیاسی دا  سیاسەت دەکا و بڕوای پێیەتی ئەوەش ئەوەیە کە ئێرانیەکان دوژمنی بوونی  هیچ  نەتەوەو و کەلتوورو وئاینێکی ناوچەکە نین بەڵکوو بە پێچەوانەوە هەرگیز بەهەرەشە دایان نانێن بۆ سەر  وجودی ئێران  وەکو وڵاتانیتر کە  زندەقیان چووە  لە ناوی کورد و زمانی کوردی و کەلتووری کورد.

 پەیامی سەرۆکی  نوێی ئیران کە  لە دوای  مردنی ابراهیم  رەییسی  هەڵبژێردرا و  بە هەموو ناوچەکەی  گەیاند کە سستەمی  دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر  لەوە  گەورەترە کە  ئەورووداوانە  پەکی  بخا  یان ببێتە لەمپەر وتێوەی بگلێنێت لە  کاری نا دروست  بۆیە  پزیشکیان  کاتێک  دێتە  هەرێمی کوردستان  وبەزمانی کوردی قسە دەکا  پەیامێکی  جەرگ بر ئەنێرێ بۆ  چەند وڵاتێکی  ناوچەکە  کە  چل ملیۆن کوردیان  پێ قبوڵ نیەو  ولەملاو ولەو لا بە تیرۆریست ناویان دەبەن وگەشتیارە  کوردە سڤیلە کان  تیرۆر دەکە ن . سەرۆکی  ئێران بەم کارەی  سەلماندی  کە ئێرانێکان پابەند ن بە  جارنامەی  نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ  ومافی  سەربەخۆی و ودانپێدانانی مافی کەلتورو زمانی  هەمو وڵاتان  ونەتەوەکان لە لایان سیستەمەو دان پێدانراوە وڵاتی  ئێران کە رەنگدانەوەکەی  لە سەر زاری  سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران دەرکەوت کە بەرزترین پایەی سیاسی وفکری  وڵاتی  ئێرانە وا دەریخست  کە ئێران پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ بوونی  کەلتوورو وزمانە جیاوازەکان هەیە  وهەرگیز  سیاسەتی  شۆڤێنی  رەگەزپەرستی  لە ناوچە کە  پەیڕەو ناکات وەکو وڵاتە  داگیرکەرە کانی تر کە ئەندامیشن  لە  ناتۆ  بەڵام تاوانی دژبەمرۆڤایەتی وژینگە ئەنجام دەدەن لەژێر ناوو ومەبەستی جیاواز

بۆیە دەتوانین بڵێین ئیران ئەوپەڕی  پێگەیشتووی  سیاسی خۆی نواند  کاتێک  دەڵێ ئیمە  لە تەواوی  بوارەکان ومەجالاتی   سیاسی وئابووری  وکەلتوری ودانشگاهی    کارەکان  پێش دەخەین لە گەڵ کوردەکاندا ئەم  دانپێدانانە  ئێران دەباتە خانەی  وڵاتە ئاشتیخوازو ودادگەرو  و پێشکەوتۆکانەوە  کە وا دەریدەخا    بەرژەوەندی  ئێران  لە بەرژەوەندی  خەڵکی ناوچەکە خۆی دەبینێتەوا

ئەم جۆرە   پێشهاتانە  ئەبێ  سوودیان لێ وەر بگیردرێت  بۆ بەر قەرار بوونی  ئاسایش و  ئاشتی  نێو نەتەوەی  کە ئەمە  بنەمایەکی  گرنگی  نەتەوە یەگرتوەکانە  من  وا ده بینم  ئێران  هەنگاوی  زۆر  گەورە دەنێ  بۆپاراستنی  ئەمن و  ئاسایشی  عراق  وهەوڵ ئەدا  خاڵە  لاوازەکان  وبرینەکان  تیمار بکا  پێش ئەوەی  ئازارەکان زیاد بکەن چوونکە  ئارامی  عراق  زۆر گرنگە بۆ ئارامی  ناوچەکەو  ئێرانیش وادیارە  ئەم سەردانە  وڵاتانی ناوچەکە هان ئەدات بۆ   گرتنە بەری  رێچکەی سەرۆک  پزیشکیان بۆ ئەوەی  زیاتر  ئارامی بۆ ناوچە کە بەر قەرار بێت وزیاتر رێگا خۆشبکرێت بۆ یەکتر قبوڵکردن ئەمەش وەرچەرخانێکی مێژوویە بۆ رۆژهەڵاتی ناوین.

 محەمەد زاگرۆزی