زایەڵە - بەبەشداری زیاتر لە ۱٠٠ کۆمپانیا خولی حەڤدەهەمین پێشانگای ساڵانەی نێودەوڵەتی DBX لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ڕێکەوتی ۲٠۲٤/۹/۱۸ لە نێو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە گەرەکی تاسڵوجە، پێشانگای نێودەوڵەتی ساڵانە بە ڕێووە دەچێت.
نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بزرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند "پێشانگاکە زیاتر لە ۱٠٠ کۆمپانیا بەشداریان تێداکردووە لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل،وەبەرهێنان،پیشەسازی،خۆراکی، پاکەرەوە، پزیشکی، خوێندن و زانست، بەشداربوان تازەترین کارەکانیان و بەرهەمەکانیان نمایشدەکەن بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان و پیشەسازان".
راشیگەیاند" کۆمپانیا بەشدارەکان بەشێکی زۆریان نێوخۆین ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی وڵاتانی دراوسێ بەشداریانکردووە وە کۆمپانیا جیهانیەکان لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە لە هەرێمی کوردستان بەشداریانکردووە نوێترین بەرهەمەجیهانیەکانیان نمایشدەکەن لە پێشانگاکەدا ".
لە خولی حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەشێک لە نوێنەری ووڵاتان و جێگری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی بەغداد، وەکیل وەزیری بازرگانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی یەکە ئیداریەکانی پارێزگای سلێمانی بەشداری دەکەن.
پێشانگاکە لە ڕێکەوتی ۹/۱۸ بۆ ۹/۲۳ بەردەوام دەبێت ڕۆژانە لە کاتژمێر ۱۱ بەیانی بۆ ٦ ئێوارە.